نوسینگەی سەرۆکی حکومەت روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ھەواڵێكی سایتێكی ئەمەریكی رەتدەكاتەوە.
لە روونكردنەوەكەدا ھاتووە "لەم چەند رۆژەی دواییدا، هەواڵێکی ناڕاست لە سایتێکی ئەمەریکی بڵاوکرابوویەوە و بە شێوەیەکی ناڕەوا، ناوی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بابەتی کڕینی ڤیلایێکەوە لکێندرابوو. بەداخەوە هەندێ سایت و میدیای ناوخۆش بە شێوەیەکی چەواشەکارانە پەرەیان بەو هەواڵە ناڕاستە داوە. ئێمە لە نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت، سەر لەبەری ئەو هەواڵە رەتدەکەینەوە و، رێکاری یاساییش بەرامبەر بەو چەواشەكارییانە دەگرینەبەر".
PM:03:01:17/11/2019