دادگای فیدرالی بڕیاریدا كه حكومه‌تی ئه‌مریكا له‌سه‌ر هه‌قه كاتێك به‌ڵگه‌كان سه‌لماندیان ئه‌و هاوڵاتییه‌كی ویلایه‌تی نیوجیرسی كه په‌یوه‌ندی كردووه به داعشه‌وه، هاووڵاتییه‌كی ئه‌مریكی نییه هه‌رچه‌نده له ئه‌مریكا له‌دایكبووه.، له‌كاتێكدا پارێزه‌ری خێزانی ژنه داعشه‌كه ڕۆژی هه‌ینی15 ی نۆڤێمبه‌ر داوای پێداچوونه‌وه‌ی به حوكمه‌كه‌دا كرد.
له‌به‌رده‌م میدیادا كریستینا جامب- پارێزه‌ر له سه‌نته‌ری یاسای ده‌ستوریی موسڵمانه‌كان له ئه‌مریكا، وتی"ئه‌مه دواهه‌مین بژارده نییه له‌به‌رده‌م بریكاره‌كه‌مدا و بژارده‌ی ترمان له‌به‌رده‌سته".
هودا موسه‌نا له ئۆكتۆبه‌ری 1994 له ویلایه‌تی نیوجرسی له دایكبووه له باوكێكی دیپلۆماتی یه‌مه‌نی. ساڵی 2014 خوێندكاری زانكۆی ئه‌لاباما-ی بێرمنگهام بووه كاتێك به‌خواستی خۆی په‌یوه‌ندی كردووه به ریزه‌كانی داعشه‌وه. هه‌ر له‌و كاته‌وه حكومه‌تی ئه‌مریكا بڕیاریدا رێگه به گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌دا و رایگه‌یاند كه ئه‌و هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكی نییه چونكه باوكی له‌كاتی له‌دایكبوونیدا دیپلۆماتی وڵاتێكی بیانی بووه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
له‌مانگی جه‌نیوه‌ری 2019 هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌كاتی سه‌ركه‌وتنی ته‌واویان به‌سه‌ر هێزه‌كانی داعش-دا داوایان له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كرد كه چه‌ند كه‌سێكیان هه‌یه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكین و پێویسته بگێڕدرێنه‌وه. له‌نێو ئه‌وانه‌دا هودا موسه‌ننا كه ته‌مه‌نی 24 ساڵه به خۆی و منداڵێكه‌وه 4 ساڵه‌وه كه له كه‌سێكی عه‌ره‌بی ئه‌ندامی داعش بویه‌تی و له شه‌ڕی كۆبانی كوژراوه. به‌ڵام ئه‌و ژنه تا ئێستا له یه‌كێك له كه‌مپه‌كانی سوریا ماوه‌ته‌وه و خێزانه‌كه‌ی داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌مریكا.
منداڵی دیپلۆماتكار به‌هۆی حه‌سانه‌ی دیپلۆماسییه‌وه، كاتێك منداڵه‌كه‌ی له ئه‌مریكا له‌دایكده‌بێت مافی هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی نییه، به‌ڵام پارێزه‌ری خێزانه‌كه گفتوگۆی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرد كه رۆڵی باوكی وه‌ك دیپلۆماتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆتایی هاتووه پێش له‌دایكبوونی كچه‌كه‌ی و ئۆتۆماتیكی كچه‌كه‌ی هاووڵاتی ئه‌مریكییه. به‌ڵام حكومه‌تی ئه‌مریكا ده‌ڵێت ئه‌وه هیچ له دۆخی باوكی ناگۆڕێت، چونكه پێش فێبریوه‌ری 1995 نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی ئاگاداری نه‌كردونه‌ته‌وه له وازهێنان.
ئه‌مه له‌كاتێكدا به‌پێی قسه‌ی ئه‌حمه‌د عه‌لی موسه‌نا باوكی هودا، وڵاتی یه‌مه‌ن به مانگێك پێش له دایكبوونی كچه‌كه‌ی له دپلۆماتی ده‌ریانكردووه.
دادوه‌ر (ریجی والتۆن) له دادگای ویلایه‌تی كولومبیا جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه ئه‌وانه پشتده‌به‌ستن به نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كه كاتێك توانج له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه ده‌دات به‌وه‌ی كه باوكی له چ كاتێكدا پله‌و پایه‌ی دیپلۆماتی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆتایی پێهێناوه. دادوه‌ر وتیشی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌ڵێت، پاسپۆرته یه‌مه‌نییه‌كه‌ی هیچ فیزه‌یه‌كی هاتن و چوونی بۆ ئه‌مریكا پێوه نییه و هه‌ڵگری پاسپۆرتی ئه‌مریكاش نییه، باوكیشی هه‌وڵی نه‌داوه پاسپۆرت ده‌ربكات و به گرین كارت (مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی) ماوه‌ته‌وه.
هودا له فێریوه‌ری 2019 له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ئه‌ی بی سی نیوز، وتی:"هه‌موو كه‌سێك له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا بڕیاری منداڵانه ئه‌دات، بۆیه داوای لێبووردن ده‌كه‌م و هه‌ڵه بووم ته‌نیا ئاواتم گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ئه‌مریكا".
لوقمان غه‌فوور- وۆڵ ستریت جۆرناڵ