جەمیل بایک: ئەگەرێکی زۆر هەیە تورکیا گورزێکی گەورەی بەربکەوێت

جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە، هێرشی تورکیا بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا وەک کەوتنی تورکیا بۆ ناو بیرێکی قوڵ پێناسە دەکات و دەشڵێت "لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جەنگی جیهانی سێیەمین بەڕێوە دەچێت".

جەمیل بایک لە بەرنامەیەکی تایبەتی ستێرک تیڤی ڕایگەیاند "دوو لایەنی سەرەکی ئەم شەڕە هەیە، لایەنەک بۆ جیهانە و لایەنەکیش بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک هەرێمەکانی دیکەی جیهان نییە، خاوەن تایبەتمەندیەکە، هەموو شتێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستیپێکرد".

وتیشی: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەناو شەڕ و تێکۆشانێکی گەورەدایە، گۆڕانی زۆر دروست بوو و زیاتریش دروست دەبن، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گەلانی هەرێمەکە، دەسەڵاتەکانی هەرێمەکە وەک پیشووتر نابن.

بایك ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە دەوڵەتی تورک دەیەوێت هەموو شتێک بە ناوی کورد و کوردستان لەناوببات، دەیەوێت کورد نەمێنێت، ئەوانەی کە ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرکێشی سیستم دەکەن، نایانەوێت کورد بە تەواوی لەناو بچێت، بەو هۆیەی دەبینن کورد لەناو ناچێت، پێشتر سیاسەتیان پشتگیریکردن بۆ لە تورکیا، بەڵام لە ئێستادا گۆڕاوە، کورد تێگەیشتوون و تێدەکۆشن، بەو هۆیەوە وەک تورکیا لەگەڵ کورد هەڵسوکەوت ناکەن.

هاوسەرۆکی کەجەکە دەڵێت: ئەمریکا پیشەنگایەتی سیستمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست دەکات، ئەمریکا دەیویست بەتەنها لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕانکاری دروست بکات، بەڵام نەیتوانی، لەبەرئەوەی نە سیستمی کاپیتالیست و نە پێشەنگایەتی ئەمریکا بۆ سیستمەکە وەک جارانە، بەو هۆیەوە چین و ڕووسیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستیان بە کار کرد.

وتیشی: ئەمریکا هەوڵیدا هەم تورکیا و هەم کورد لە سوریا بۆ خۆی بەکاربهێنێت، بەم شێوەیە سوریایەک بەدڵی خۆی دروست بکات، ئەمریکا هیچ کاتێک دەستی لە تورکیا هەڵنەگرت، لەبەرئەوەی تورکیا ئەندامی ناتۆیە، پەیوەندی لەگەڵ کوردیش بەست، بەڵام درێژەی بە پەیوەندیەکانی لەگەڵ تورکیادا، ئەمریکا هەوڵیدا کورد و تورکیا لەپێی بەرژەوەندی خۆی، بەپیێ بەرنامەی خۆی بەکاربهێنێت و نزیکی خۆیانی بکات، بەڵام تورکیا قبوڵی نەکرد، لەبەرئەوەی تورکیا دوژمنایەتی کورد دەکات، دەیەوێت کورد لەناو ببات، کاتێک بینی تورکیا قبوڵی ناکات، تورکیا وەک بناغە وەرگرت، لەبەرئەوەی زیاتر لەگەڵ تورکیا بەرژەوەندی هەیە، لەبەرئەوەی ئەندامی ناتۆیە.

بایك دەشڵێت "هەرچەندێک لەنێوان ڕووسیا، تورکیا و ئێران دا رێککەوتن هەبێت و ڕووسیا تورکیا پەیمان ببەستن، بەڵام تورکیا دەست لە داگیرکەری بەرنادات، رەوایەتی پێدا، بەلام تا کۆتایی بەردەوام نابێت، دیارە، سوریا، ئێران و ڕووسیا تا کۆتایی ئەم دۆخە پەسەند ناکەن و ئەمە دەبێتە کێشە لەنێوانیاندا، لەوانەیە تا ئاستی شەڕ بروات، ئەم ئەگەرەش هەیە.


PM:05:35:17/11/2019