لە چەندان شاری ئێران قوتابخانەو زانکۆکان داخران
به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه، حكومه‌تی ئێران ده‌وامی قوتابخانه و خوێندنگا‌و زانکۆکانی له چه‌ندان شار و ناوچه راگرت.
میدیا ئێرانیەکان بڵاویان کردەوە، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئەو وڵاتە بڕیاری داخستنی بواری خوێندنیان لە چەندان شوێن داوە به‌هۆی به‌رده‌وامبوونی خۆپیشاندانه‌كان له دژی بڕیاری گرانكردنی نرخی به‌نزین.
ئەو میدیایانە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، سبه‌ینێ دووشه‌ممه له چه‌ندین ناوچه ده‌وامی قوتابخانه و خوێندنگه‌كان نابێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه وه‌زاره‌تی فێركردن و په‌روه‌رده‌ی ئێران رایگه‌یاند كه بڕیاری داوه سبه‌ینێ دووشه‌ممه ده‌وامی سه‌رجه‌م قوتابخانه و خوێندنگه‌كان وزانکۆکان له پارێزگای ئه‌سفه‌هان، شاری شیراز، كازرون له پارێزگای فارس، شاری كه‌ره‌ج له پارێزاگی ئه‌لبورز، شارۆچكه‌كانی شه‌هریار و ربات كه‌ریم له تارانی پایته‌خت رابگیرێت.
دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران بڕیاریاندا نرخی به‌نزین بۆ سێ هێنده به‌رزبكه‌نه‌وه، له رۆژی هه‌ینییه‌وه خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی هاوڵاتیان دژی حكومه‌ت ده‌ستی پێكرد.
PM:11:14:17/11/2019