ژمارەی قوربانییەکانی خۆپیشاندانەکانی ئێران دژی رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران گەیشتە ٣٦ کوژراو لە سەرتاسەری ئێران‌دا.
رادیۆ فه‌ردا بڵاویكرده‌وه " له‌ماوه‌ی سێ رۆژی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی ئێرانییه‌كان دژی بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌ت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین 36 كه‌س كوژراون".
دەربارەی دەستگیرکراوەکان، ئه‌و رادیۆیه رایگه‌یاندووه" هێزه ئه‌منییه‌كان له خۆپیشاندانه‌كاندا نزیكه‌ی هه‌زار كه‌سیان ده‌ستگیر كردووه".
ئەو خۆپیشاندانانە دوای ئه‌وه دێت کە ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران بڕیاریاندا نرخی به‌نزین بۆ سێ هێنده به‌رزبكه‌نه‌وه، بەمەش له رۆژی هه‌ینییه‌وه خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی هاوڵاتیان دژی حكومه‌ت ده‌ستی پێكرد.