ئەمڕۆ دوو شەممە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ دادگاى لێکۆڵینەوەى کەرخ تایبەت بە دۆسیەکانى نەزاهە، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ تەلال زوبەیعى، ئەندامى پەرلەمانی عێراق دەرکرد.
ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى عێراق لە بەیانێکدا ڕایگەیاند" دادگاى لێکۆڵینەوەى کەرخ تایبەت بە دۆسیەکانى نەزاهە، بە تۆمەتی گەندەڵی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ته‌لال زه‌وبه‌عی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ركرد".
سەرچاوەکە لە بەیانەکەدا وتیشی" ڕێگرى لە زوبەیعى دەکرێت بچێتە دەرەوەى عێراق و دەستبەسەر موڵک و ماڵەکەشیدا دەگیرێت".
ناوبراو دەشڵێت" فه‌رمانه‌كه‌ش به‌گوێره‌ی ماده‌ی ٣٠٨ له یاسای سزاكان بۆ ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌رچووه كه له خولی پێشوویشدا سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بووه".
داواکەى ئەنجومەنەکە لە دادگاکان دواى ئەوەهات کە پەرلەمان مافى پارێزبەندى لەسەر سەرجەم ئەندامەکانى هەڵگرت، وەک رێگەخۆشکردنێک بۆ دادگا تا ئەو پەرلەمانتارانە دەستگیربکات کە تۆمەتیان ڕوبەڕوو کراونەتەوە.