خانمە ئەکتەرێکی ناسراوی تورک کۆچی دوایی کرد

یلدز كێنتەر بە بەناوبانگترین و باشترین ئافرەتی شانۆكاری توركیا لە تەمەنی ٩١ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە، دوێنێ شەو یڵدز كێنتەر بەهۆی خراپی رەوشی تەندروستی رەوانەی نەخۆشخانە دەكرێت، بەڵام نەتواندراوە چارەسەر بکرێت و کۆچی دوایی کرد.

كێنتەر وەكوو ئەكتەر بەشداری لە ١٠٠ شانۆی توركیادا كردووە  و لە ١٠٠ شانۆگەریشدا وەكوو دەرهێنەر كاری كردووە. بۆیە ئەكرەم ئیمامئۆغلو سەرۆكی شارەوانیی ئیستەنبۆڵ لە پێگەی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی "تۆ بە شێوەیەك تایبەتیت لامان هیچ كەسێك ناتوانێت شوێنی تۆ لە شانۆ بگرێتەوە. سوپاست دەكەین بۆ ئەو هەموو خزمەتە گەورەیە".

ئەو شانۆكارە لە ١١ی١٠ی١٩٢٨ لە ئیستەنبۆل لەدایك بووە، بە باشترین ئەكتەری ئافرەتی شانۆیی توركیا ناوەزەد دەكرێت.

 


PM:03:13:18/11/2019