پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتبار دەستگیر دەکات
ھێزەكانی پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد، كە لە رێگەی نوشتەوە فێڵیان لە ژنان كردووە و پارەیان لێوەرگرتوون
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای دەكات "مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووكەوە فێڵیان لە هاووڵاتیان كردووە".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكردووە "لەسەر سكاڵای چەند هاوڵاتییەك و دوای كۆكردنەوەی زانیاری ورد، لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە توانرا هەریەك لە تۆمەتباران ( و ، ت ، ش لە دایكبووی 1993 و( د ، ش ، ن) لە دایكبووی 1992 لەناو كافتریایەكدا لەشاری سلێمانی دەستگیربكرێن كە تۆمەتباران هەستاون بەدروستكردنی چەند لاپەڕەیەكی فەیسبووك و بەناوی شێخەوە و لە رێگای نوشتەوە فێڵیان لە ژنان كردووەو لەبەرامبەر دروستكردنی هەر نوشتەیەكدا بڕێك پارەیان وەرگرتووە".
راشیگەیاند "لەئێستادا تۆمەتباران بە فەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 2ی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی راگیراون و لە لایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران كراوەتەوە".
PM:04:48:18/11/2019