وەزارەتی دارایی لەسەر لەسەر مووچەی سێ مانگی ١٠و١١و١٢ روونکردنەوە دەدات

وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم هەواڵی پاشکەوتکردنی مووچەکانی مانگی ١٠ و ١١و ١٢ رەتدەکاتەوە.


لەو ڕونکردنەوەیەدا، ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم ڕایگەیاند" هیچ نیازێک نییە بۆ پاشەکەوتکردنی موچەی هەر سێ مانگی ١٠ و ١١ و ١٢ و ئەو هەواڵانە دورن لە ڕاستیەوە".

 
وەزیری دارای لەو روونکردنەوەیەدا ڕاشیگەیاندووە" “هۆشیاربن و باوەڕ بەهەندێك هەواڵ نەكەن، بەڵكو هەموو بڕیار و ڕێنماییەكان لە ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی بەشەفافی بڵاودەكرێتەوە”.


ئەمڕۆ سۆران عومەر ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان لەسەر فراکستۆنی کۆمەڵ ڕایگەیاندبوو کە حکومەتی هەرێم تا کۆتایی ئەمساڵ دەتوانێت مووچەی مانگی ٩ بدات و وەزارەتی دارایی پێشنیاری بۆ ئەنجوومەنی وەزیران كردووە مووچەی مانگەكانی ١٠ و ١١ و ١٢ و مووچەی مانگێكی خانەنشینی بەتەواوی نەدەن و ناوی لێبنێن پاشەكەت”.

 


PM:09:05:18/11/2019