حکومەتی بەغدا بڕێک پارە دەنێرێت بۆ هەرێم

حکومەتی بەغدا کە تا ئێستا بەردەوامە لە ناردنی مووچە، دوا گووژمی ناردنی پارەی جوتیارانی هەرێمی نارد کە ٢٨ ملیار دینارە.


فەرهەنگ خالید، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی بازرگانی هەرێم لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند "  بەغدا بڕی ٢٨ ملایر دیناری وەک دوا قۆناغی پارەی جووتیارانی هەرێمی كوردستانی بۆ ساڵی ٢٠١٩ ڕەوانەی هەرێم کرد".


بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی بازرگانی هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای "زەمەن"ی راگەیاندووە، چەكی پارەی گەنمی جووتیاران، كە دوا قۆناغی پارەی گەنمی جووتیارانە بۆ ساڵی ٢٠١٩ لەلایەن بەغداوە ڕەوانەی هەرێمی كوردستان كرا و دوای ئەو رێکارە ئیدراییانەی کە پێویستن، دەست بەدابەشكردنی چەكەكان دەكرێت و جووتیاران دەتوانن لەڕێگەی بانكەوە پارەكانیان وەربگرن.

 
بە وتەی فەرهەنگ خالید، بڕی پارەكە ٢٨ ملیار دینارە و لەو بڕەش ٢٠ ملیار دیناری پارەی جووتیارانی سلێمانییە و بۆ ٨ ملیاریش بۆ جوتیارانی هەولێر و دهۆكە.


وتیشی، “كۆی گشتی ئەو پارەیەی لەلایەن بەغداوە بۆ جووتیاران بۆ ساڵی ٢٠١٩ ڕەوانەكراوە،  ١٨٦ ملیارە و بەوەش بەتەواوەتی پارەكەی ڕەوانەكردووە و هیچ بڕەپارەیەکی جوتیاررانی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠١٩ لای بەغدا نەماوە.

 


PM:09:25:18/11/2019