شەڕو پێکدادانی قورس لە کرماشان بەردەوامە
سپی وێنەیە ئەفسەرێکی باڵای کوژراوی ئێران بڵاودەکاتەوە

لە نێوان خۆپیشاندەران و هیزە ئەمنی و سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامەو ئەفسەرێکی باڵای ئێران بە دەستی خۆپیشاندەران دەکوژرێت.

 
سەرچاوەیەکی تایبەت لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بە " سپی " راگەیاند " لە ئێستادا لە کرماشان پایگای نیروی ئینتیزامی لە هەردوو گەرەکی جافر ئاوا و دەولەت ئابا کەوتوەتە دەست خۆپیشاندەران و تەواوی بارەگاکە سوتێنراوەو تالان کراوە".

 
ئەو سەرچاوەیە وتیشی کۆماری ئیسلامی ئێران ‌هێزێکی زۆری رەوانەی شارەکە کردووە بۆ کۆنترۆڵکردنی شارەکەو بەچەکی قورسی دۆشکە تەقە لە خۆپیشاندەران دەکەن.


دەربارەی دامەزراوە حکومییەکان، سەرچاوەکەی سپی وتیشی" تەواوی نەخۆشخانەکانی کرماشان و شارەکانی تر کە خۆپیشاندانی تێدایە، سووپا هێزی بردۆتە نێو نەخۆشخانەکان و خۆپیشاندەران بە ناچاری لە دەرەوە تەداوی بریندارەکان دەکەن.

 
ژمارەیەکی بەرچاو کوژراو لە هێزە ئەمنییەکان و سەربازیەکان هەیە، هاوکات ژمارەیەکی بەرچاویش لە خۆپیشاندەران کوژراون و بەدەیان تریان بریندران.

وێنەی ئەفسەرەکە.




PM:09:59:18/11/2019