ڤیدیۆ.. کەژێ هاوتا گۆرانییەکی زیاد ئەسعەد دەڵێتەوە



کەژێ هاوتا خانمە گۆرانیبێژی لاو لە نوێترین دەرکەوتنیدا گۆرانییەکی زیاد ئەسعەد دەڵێتەوە.


کەژێ ھاوتا خانمە گۆرانیبێژی کوردستان لە ھەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" گرتەیەی ڤیدیۆی خۆی بڵاو کردەوە، وەک لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا دەردەکەوێت کەژێ گۆرانی "چۆن دڵت ھات" ی ھونەمەندی بەناوبانگ "زیاد ئەسعەد" دەڵێتەوە، ھاوکات کەژێ لە ڤیدیۆکەدا بە شێوەیەکی جیاوازو شۆخ و شەنگ دەردەکەوێت کە سەرنجی بەشێک لە ھەوادارەکانی ڕادەکێشێت.


کەژێ کچی "هاوتا ئەشعەد" ی هونەرمەندی گۆرانیبێژە، برازایی "زیاد ئەسعەد" ی هونەرمەندی بەناوبانگی کوردە، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.
کەژی هاوتا تەمەنی 21 ساڵە له‌ دایكبووی شاری هه‌ولێره ، خاوەنی چەندین کلیپ و گۆرانیەو لە تەمەنی مناڵیەوە تێکەڵی دنیای گۆرانی بووە.

PM:10:43:18/11/2019