وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند" سزای ئەو کەسانە دەدات لە عێراق کە خۆپیشاندانی مەدەنی خەڵکیان سەرکوتکردووە، هەروەها سزای ئەو کەسانە دەدات کە پارەیان لەسەروەت و سامانی عێراق دزیووە".
پۆمبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا رایگەیاند کە لە سەرەتای ئەم مانگەدا لیستێک بەناوی ئەوانەوە دەردەکات کە پارەیان لەسەروەت و سامانی عێراق دزیووەو خەڵکی مەدەنیان سەرکوتکردووە.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە توانای خۆیان بەگەڕدەخەن بۆ سزادانی ئەو بەرپرسە عێراقییانە.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا هەڕەشەی کردوو وتی " چیتر بەرامبەر ئەم دیاردەیە بێدەنگ نابین و سزایان دەدەین".
ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەمرۆ رۆژنامەی نیورۆک تایم راپۆرتێکی درێژی بڵاوکردەوە بە بەڵگەوە لەسەر ئەو بەرپرسە عێراقییانەی سیخوڕیان بەسەر عێراقەوە کردووە بۆ ئێران، راپۆرتەکە ٤٠٠ لاپەڕە دۆکۆمێنتی هاوپێچە.