ڤیدیۆ: ئیسپانیاو ئیتاڵیا ١٤ گۆڵ دەکەن



لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە یۆرۆی ٢٠٢٠، ئیتاڵیاو ئیسپانیا بردنەوەی گەورە تۆمار دەکەن و  هەردو هەڵبژاردە دژی دوو رکابەریان ١٤ گۆڵ دەکەن.

لە یاری یەکەم ئیتاڵیا میوانداری ئەرمینیای کردو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی ٩-١ لێ بباتەوەو دەیەم بردنەوەی لەسەر یەک بەدەست بهێنێت.
گۆڵەکان هەریەکە لە ئیمۆبێلی و زانێلۆ چوار گۆڵ و بارێلاو رۆمانیۆلی و جۆرینیۆو ئۆرسۆلینی و چیسا تۆماریان کرد.


ریزبەندی گروپەکەی ئیتاڵیا:

1-ئیتاڵیا ٣٠ خاڵ
2-فینلەندا ١٨ خاڵ
3-یۆنان ١٤ خاڵ
4-بۆسنەو هێرسک ١٣ خاڵ
5-ئەرمینیا ١٠ خاڵ
6-لیشتنشتاین ٢ خاڵ
لە دووەم یاری ئەم گروپە، ئیسپانیا توانی ٥-٠ شکست بە رۆمانیا بهێنێت و یەکەمی گروپەکەی داگیر بکات.
گۆڵەکان هەریەکە لە  فابیان رۆیز و مۆرینیۆو مۆراتاو ئەدریان رۆیز بە هەڵەو ئۆیارزابال تۆماریان کرد.



ریزبەندی کۆتایی گروپەکە ئیسپانیا....

1- ئیسپانیا ٢٦ خاڵ
2- سوید ٢١ 
3- نەرویچ ١٧ 
4- رۆمانیا ١٤ 
5- دورگەکانی فارۆ ٣ 
6- ماڵتا ٣ 
 

 

 



AM:01:00:19/11/2019