بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئهمڕۆ سێ شەممە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ نرخی یهك بهرمیل نهوتی برێنت به ٦٢ دۆلار و ٤٤ سهنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی یهك بهرمیل نهوتی خاوی ئهمریكا به ٥٧ دۆلار و ٠٥سهنت مامەڵەی پێوەکراوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ دوو شەممە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت به ٦٣ دۆلار و ٢٩ سهنت مامەڵەی پێوەکرا، هەروەها نرخی یهك بهرمیل نهوتی خاوی ئهمریكا به ٥٧ دۆلار و ٨٠ سهنت مامهڵهی پێوهكرا.
بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا هاوكاتە لەگەڵ دابەزینی نرخەكەی لە هەفتەی ڕابردوو، هەروەها پێشوەچوون لە گفتوگۆكانی نێوان ئەمەریكا و چین لەسەر بازرگانی ئازاد و خواستی زیاتر لەسەر نەوت كە پاڵنەری بەرزبوونەوەی نرخەكە بوون.
هەروەها ڕۆژی یەک شەممە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند" رەزامەندیم لەسەر لابردنی باجە گومرکیەکان لەسەر کاڵا و بەرهەمەکانی چین دەرنەبڕیوە". ئەوەش هۆکاربوو بۆ کەمکردنەوەی گەشەسەندنی ئابووری گەورەترین وڵات لەڕووی ئابورییەوە لە جیهاندا.