بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەش وھەوای ئەمرۆ سێ شەممە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ و سبەی چوار شەممە ٢٠ تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ی ڕاگەیاند.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ دوو شەممە لە شارەکانی باشووری کوردستان پلەکانی گەرما نزم دەبنەوەو ئاسمان لە شارەکانی هەرێم هەور دەبێت، کە بەرزترین پلەی گەرما لە پارێزگای کەرکوک تۆماردەکرێت کە ١٩ پلەی سیلیزییە، هاوکات نزمترین پلەش لە پارێزگای سلێمانی تۆمار دەکرێت کە ١٤ پلەی سیلیزییە.