لە هەرێمی كوردستان بەفربارین دەستیپێكرد

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێ شەممە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ڕایگەیاند" دوێنێ دوو شەممە شەپۆلێكی بەفربارین ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستانی لە قەزای چۆمان گرتەوە".

 

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە" بەرەبەیانی دوێنێ دوو شەممە ڕێککەوتی ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ بەفر لە بەرزاییەكانی شارەدێكانی حاجی ئۆمەران و چۆمان لە باكووری پارێزگای هەولێر باریوە و چیای هەڵگووردی سپی پۆشیووە".

 

بارینی بەفر لەکاتێکدایە هەفتەی ڕابردوو سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەرێم ڕایگەیاند" ڕۆژی دوو شەممە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ پلەکانی گەرما پێنج بۆ حەوت پلە دادەبەزێت و بارستە هەوایەکی سارد لە ناوەڕاستی ئاسیاوە ڕوو لە هەرێم دەکات، هاوکات ئەم هەفتەیە لەدەرەوەی ناوچە شاخاویەکانی هەرێمی کوردستان  بەفر دەبارێت".

 

 



AM:10:42:19/11/2019