ئەردۆغان: تا ئێستا هێزەكانی هەسەدە لە ناوچەی ئارام نەكشاونەتەوە

ئەمڕۆ دوو شەممە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند" هەدەپە دەیەوێت وا نیشانی بدات کە ئێمە شەڕمان دژی کوردە، بەڵام ئێمە شەڕ دژی كورد ناكەین".

 

ئەردۆغان وتیشی" پەیوەندییەکانمان لەگەڵ واشنتن ئاسایی دەکەینەوە، بەڵام کەسانێک لە ئەمریکا پشتیوانی گروپە تیرۆریستییەکان دەکەن".

 

سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتارەکەیدا ئاماژەی بەوەشکرد" ئێمە هاوبەشین لە پڕۆژەی دروستکردنی  فڕۆكەی ئێف ٣٥ لەگەڵ ئەمریکا بەشداری لە پڕۆژەكەدا بکەین".

 

ناوبراو جەختیشیکردەوە: تا ئێستا هێزەكانی هەسەدە لە ناوچەی ئارام نەكشاونەتەوە، هەدەپە دەیەوێت نیشانی بدات كە شەڕی دژی كورد دەكەین، بەڵام ئێمە شەڕ دژی كورد ناكەین.



PM:01:19:19/11/2019