ئەمڕۆ دوایی ئەوەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک، شارەدێی خانەسۆر-ی سەر بە شەنگالی بۆردوومان کرد، لە بۆردومانەکەدا تورکیا ماڵی شوعییەکی کردە ئامانج.
بەپێی زانیارییەکان، لەهێرشی دوژمنکارانەی فڕۆکەکانی تورکیا بۆسەر خانەسۆر لە شەنگال، ماڵی هاوڕێ ئەلیاس دیر و حەسەن دیرو، ئەندازیاری کشتوکاڵی کراوەتە ئامانج.
هاوڕێ ئەلیاس دیرو حەسەن دیرو، لە هەڵبژاردنی مانگی ئایاری ساڵی ٢٠١٨ بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کاندیدی حیزبی شیوعی کوردستان بوو لەسەر لیستی ژمارە ١٦٧.
ئەمڕۆ سێ شەممە جارێکی تر سوپاى توركیا له رێى فڕۆكهى بێ فڕۆكهوانهوه بۆردوومانى كۆمهڵگهى خانهسۆرى سنورى قهزاى شهنگالى سهر به پارێزگاى نهینهواى كرد، کە تا ئێستاش زیانەکانی نەزانراوە.