ژمارەی کورسیەکانی هەرێم لە پەرلەمانی ئایندەی عێراق بزانە

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان ١٩ ی تشرینی دووەم ژمارەی کورسیەکانی پەرلەمانی عێراق کەمکرایەوە بۆ ٢٤٢ کورسی و هەرێم ٣٣ کورسی دەبێت، بێجگە لە نوێنەرانی کورد لە کەرکوک و موسڵ و دیالە.

 
 
بە پێی پرۆژە یاساكە، ئەنجومەنی نوێنەران لە 242 ئەندام پێكدێت و نوێنەرەكان بەسەر پارێزگاكاندا دابەشكراون، سەبارەت بە كوردستانیش، سلێمانی 14، هەولێر 11، كەركوك 10 و دهۆكیش 8 نوێنەر.

 

 
پرۆژەکە هیچ کورسیەک بۆ پارێزگای هەڵەبجە دانەنراوەو وەک پێشوو لەگەڵ پارێزگای سلێمانی هەژمارکراوە.

 


هەرچی بەغدایە بە 57 ئەندام خاوەنی زۆرترین نوێنەر دەبێت و پارێزگای موسەنناش كەمترین نوێنەری دەبێت كە ژمارەیان پێنج نوێنەرە.
 

 


PM:10:34:19/11/2019