رژێمی ئێران بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیانی شاره‌كان په‌یوه‌ندیان پێكه‌وه نه‌بێت و ئاگایان له چالاكی یه‌كتری خۆپیشاندانه‌كان نه‌مێنێت، له رۆژی ١٦ی نۆڤێمبه‌ره‌وه هێڵی ئینته‌رنێتی وه‌ستاندووه.
به‌پێی نێتبلۆكس كه نه‌خشه‌ی راسته‌قینه‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت پیشانده‌دات به‌شێوه‌یه‌ك له رۆژانی یه‌كه‌می خۆپیشاندانه‌كاندا ته‌نیا 7%ی ئینته‌رنێت هه‌بووه و له رۆژی ١٩ی نۆڤێمبه‌ردا كه‌مبۆته‌وه بۆ لەسەدا ١٤.
هه‌ر به‌پێی نێتبلۆكس ئه‌وه‌شی ده‌سنیشانكردووه" كه له‌كاتی شه‌تداون (كوژاندنه‌وه‌ی یان داخستنی) هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت له ئێران-دا كاریگه‌ری زیانه‌كانی ته‌نیا بۆ یه‌ك رۆژ له‌سه‌ر ئابوری ئینته‌رنێتی وڵاته‌كه و كۆمپانیاكانی مۆبایل و تێكرای ئه‌په‌كان ده‌گاته ٣٦٩ ملیۆن و ٥٧٠ هه‌زار و ٧٦٣دۆلار".
زه نیویۆرك تایمز پێوایه ئه‌م شێوازی پێشێلكارییه به‌شێكی زۆری حكومه‌ته‌كانی ناوچه‌كه پیاده‌ی ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ پشێوی و خۆپیشاندانه‌كاندا هه‌ر یه‌ك له هۆن كۆنگ ماوه‌ی زیاتر له ٣ مانگه به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه هێڵی ئینته‌رنێتی گشتی بڕیوه، له مانگی ئۆكتۆبه‌ریشه‌وه عیراق چه‌ند جارێك ئه‌مه‌ی پیاده‌كردووه، رژێمی ئیران-یش هه‌فته‌یه‌كه ئه‌م پێشێلكارییه‌ی گرتۆته به‌ر.
دوای شه‌ش رۆژ خۆپیشاندان له ١٠٠ شاری ئێران، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی رژێمی ئێران بڕیاریدا نرخی سووته‌مه‌نی به‌رێژه‌ی لەسەدا ٥٠ به‌رزكاته‌وه، به‌پێی ئه‌مینستی ئینته‌رناشناڵ كه ئێواره‌ی ١٩ی مانگ بڵاویكرده‌وه ژماره‌ی كوژراوانی خۆپیشاندانه‌كانی ئێران گه‌یشتۆته ١٠٦خۆپیشانده‌ر.