ڤیدیۆ.. ڤیدیۆیەکی شانۆ بەکر فەرەج بڵاودەبێتەوە

شانۆ بەکر فەرەج، خانمە ڕاگەیەندکاری کوردستان گرتەیەکی ڤیدیۆی نوێی بڵاودەبێتەوە کە بووەتە جێگەی سەرنجی هەوادارانی.

 

شانۆ بەکر، لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا نوێترین ڤیدیۆی بڵاودەبێتەوە کە بۆتە جێی باس و خواسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و فانەکانی سەرسامی خۆیان بە جوانییەکەی دەردەبڕن و هەزاران کەسی بەم ڤیدیۆیە سەرسام کردووە.


شانۆ كچی هونەرمەند بەكر فەرەجە و لەدایکبووی سلێمانی ساڵی ١٩٩٤ەو چەند ساڵێكە دەستی بە كاری هونەری و ڕاگەیاندن كردووە و لە چەند دەزگایەكی میدیایی كاری كردووە،پێشتر یەكێك بوو لە پێشكەشكارە دیارەكانی کەناڵی ئێن ئاڕتی دوو، ئەمەش جگە لەوەی وەك ژەنیاری ئامێری عود ئەندامی گروپی میوزیكی لوڕ بوو.

 

شانۆ بەکر ماوەیەکی کەمە سەرلەنوێ لەگەڵ پەیامنێرێکی دیاری کەناڵی رووداودا هاوسەرگیری پێکهێناوەتەوە.

 


 
 


AM:11:24:20/11/2019