بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکان، ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی شاره‌دێی سیده‌كانی کرد.
سەرچاوەکان باس لەوەشدەکەن" ئه‌مڕۆ چوار جار له‌سه‌ر یه‌ك فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به مووشه‌ك گهرووزین و كونه‌كۆتر و حه‌ساری رۆست له سنووری شاره‌دێی سیده‌كانیان به چڕی بۆردمان كرد، بەڵام بۆردومانەکە زیانی گیانی بە هاووڵاتییان نەگەیاندووە و ترس و دڵەڕاوکێ لە ناوچەکە دروست بووە".
سیده‌كان كه‌وتووه‌ته سێگۆشه‌ی سه‌رسنووری نێوان وڵاتانی عێراق، توركیا و ئێران، به دووری ١٤٤ كم له باكوری رۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێر هه‌ڵكه‌وتووه، خاوه‌نی ٢٥٠ گونده زیاتر له ١٠٠ گوندی به‌هۆی بوونی په‌كه‌كه و بۆردمان و تۆپبارانه‌كانی وڵاتانی دراوسێ ئاوه‌دان نه‌كراونه‌ته‌وه، له ٢٠ ساڵی رابردوودا به‌هۆی بۆردمانه‌كانی توركیا له ده‌ڤه‌ری برادۆست ده‌یان كه‌س بوونه‌ته قوربانی.