وێنە.. هەڵکەوت زاهیر لەگەڵ لانە زەنگەنە دەردەکەوێت

ئاوازدانەری کوردستان هەڵکەوت زاهیر، لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا نوێترین وێنەی خۆی لەگەڵ خانمە هونەرمەندی کورد لانە زەنگەنە بڵاوکردەوە. 

 

هەڵکەوت زاهیر، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" تازەترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە، وەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێت هەڵکەوت زاهیر لەگەڵ خانمە گۆرانیبێژی کوردستان "لانە زەنگەنە" دەردەکەویت، کەبۆتە مایەی خۆشحاڵی فانەکانی.

 

ھەڵکەوت زاھیر ئاوازدانەرێکی بەناوبانگی کوردە، ئاوازی گۆرانی بۆ چەندین ھونەرمەندی بەناوبانگی کورد ئامادە کردووە، ھەروەھا کاری ھونەریشی بۆ چەندین ھونەرمەندانی عەرەب و فارس کردووە، ژمارەیەک گۆرانیبێژیش بە ھاوکاریی ئەو دەستیان بە کاری ھونەری کردووە.

 

هاوکات لانە زەنگەنە، لە شاری هەولێر لە دایکبووە، هەر لە تەمەنی منداڵییەوە لەگەڵ خانەوادەکەی چوونەتە وڵاتی هۆڵەندا و ماوەی پێنج ساڵە دەستی بەکاری هونەری کردووە و خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.

 


PM:02:13:20/11/2019