وێنە.. دینا لەسەر خۆشەویستی قسە دەکات

خانمە گۆرانیبێژی لاو، دینا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی باسی هونەرو خۆشەویستی دەکات.

دینا، خانمە گۆرانیبێژ و یەکێک لە قوتابییەکانی هونەرمەندی ناسراو هەڵکەوت زاهیر، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوەو لەسەر هونەرو خۆشەویستی پۆستێکی نوێی کردووەو دەڵێت" ھونەر لەوەدا نیە چەند کەشخە دەردەکەوی گرنگە ھەمووان تۆیان خۆشبوێ".

ئەم خانمە گۆرانیبێژە لاوە لە ماوەی سێ ساڵدا بینەرێکی بەرچاوی لە رێگای کارە هونەریەکانیەوە بۆ خۆی پەیداکردووە.

دینا لە شاری ڕانیە لەدایكبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە كاری هونەری كردووە و خاوەنی كۆمەڵێك گۆرانی تۆماركراو و چەند ڤیدیۆ كلیپێكە، یەكەم ڤیدیۆكلیپی لەژێر ناونیشانی "شای وڵات" بڵاوكردەوە.

 

 



PM:09:25:20/11/2019