باوکێک دوای خۆکوشتنی کوڕەکەی جەڵتە لێیدەدات و گیان لەدەستدەدات

گەنجێکی گەرمیان خۆی دەکوژێت، بەرامبەر ئەو رووداوە باوکی گەنجەکە جەڵتە لێیدەدات و گیان لەدەستدەدات.



ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٠ ی تشرینی دووەم لەگوندی گردەگۆزینە سەربەقەزای کەلار گەنجێک کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا، کەمێک پیش ئێستا باوکیشی بەجەڵتە گیان لەدەستدا.



عەلی جەمال قدوری، وتەبێژت پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەهۆی کاریگەری ڕوداوەکە لەسەری باوکی بەناوی ڕەشید عەزیز جمعە لەدایکبوی 1968 جەڵدە لێیداو گیانی لەدەستداوە . 


بەوتەی برایەکی ناوبراو، نەخۆشی دڵی هەبوەو کەمئەندامە بەهۆی گیان لەدەستدانی کۆڕەکەیەوە باری تەندروستی تێک چوە پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
 


PM:10:05:20/11/2019