کەژێ هاوتا خانمە گۆرانیبێژی لاو وێنەیەکی نوێی خۆی لەگەڵ هاوتا ئەسعەدی هونەرمەندی باوکی بڵاوکردەوە.
کەژێ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی و باوکی بڵاوکردۆتەوە کە بۆتە مایەی خۆشحاڵی فانەکانی کە هەردوو هونەرمەند بە شۆخی و تەندروستیەکی باشەوە دەردەکەون.
کەژی هاوتا تەمەنی ٢٠ ساڵەو له دایكبووی شاری ههولێره، کچی هونەرمەندی ناسراو هاوتا ئەسعەد و برازای هونەرمەندی ناوداری کورد زیاد ئهسعهدە، لهدوای ئهوهی توانی له تهمهنێكی بچووكهوه به دهنگه خۆشهكهی ناوبانگ پهیدا بكات، لە ئیستادا خاوەنی چەندین کلیپ و گۆرانییە.