نرخی نه‌وت بەرزبووەوە
نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبووه‌وه و له ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك له سه‌رو 62 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21 ی 11 ى 2019، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له جۆری برێنت به 62 دۆلار و 21 سه‌نته، له كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به 60 دۆلار و 75 سه‌نت بوو.
هاوكات له ئێستادا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی له بازاڕه‌كانی جیهان به 56 دۆلار و 85 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، له كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به 55 دۆلار و 27 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.
AM:09:27:21/11/2019