كیڤن كارمر، سیناتۆر له‌سه‌ر ویلایه‌تی نۆرس داكۆتا له رۆژنامه‌ی فۆرم-ی رۆژی 19 نۆڤێمبه‌ر- كه رۆژنامه‌یه‌كی سیاسی و كه‌لتوریی- یه‌و ئاستی بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌ردوو ویلایه‌تی نۆرس داكۆتا و مینیسۆتایه. له راپۆرتێكدا باسی دواهه‌مین دانیشتنی سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ و ره‌جه‌ب ئه‌ردۆگان ده‌كات كه رۆژی 13ی نۆڤێمبه‌ر له كۆشكی سپی به‌رێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه‌ده‌كات، ئێواره‌ی 6ی نۆڤێمبه‌ر، تیوتێكی سه‌رۆك تره‌مپ-ی بینیوه كه بانگهێشتی سه‌رۆكی توركیا ده‌كات بۆ كۆشكی سپی، ده‌لێت: "رۆژێ دواتر، من و هه‌ریه‌ك له لیندسی گراهام و سیس مۆڵتۆن، سه‌ردانمان كرد له كۆشكی سپی پێمانوت ئه‌مه راسته". ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا وتی، "زۆریش راسته، پێی ئه‌ڵیم تۆ ده‌ستبه‌رداری ناتۆ بوویت، پێی ئه‌ڵێم ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت له‌ناتۆ بمێنیت ره‌فتاره‌كانت باش بكه. به‌راستی ناتوانم له‌وه زیاتر به‌رگه‌ی سه‌ره‌ڕۆییه‌كانی ئه‌م كابرایه بگرم. كاتێك نامه‌كه‌م بۆ نارد و به گێلم وه‌سفكرد، میدیا و ئێوه نارازی بوون له نامه‌كه. من ئه‌زانم ئه‌و ئه‌م جۆره وه‌سفانه‌ی ئه‌وێت".
له كۆتایدا وتیشی، ئه‌مه‌وێت چه‌ند سیناتۆرێكی وه‌ك ئێوه لێره بن و گوێ له قسه‌كانی بگرن بزانن چی ئه‌وێت لێمان و ئێمه چیمان لێیئه‌وێت. ئێمه نوێنه‌ری هه‌سه‌ده-مان بانگهێشت كرد و ئێوه گوێتان لێگرت. با گوێ له ئه‌ردۆگان-یش بگرین.
كارمر ده‌ڵێت، كاتێك دانیشتین له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆگان، لێدسی گراهام -ی هاورێمان، نزیك له ئه‌ردۆگانه‌وه دانیشتبوو. ئه‌ردۆگان داوای له كچێك كرد كه له‌گه‌ڵیان بوو، تابێكی ده‌رهێنا و ویستی ڤیدیۆیه‌كمان پیشان بدات. تره‌مپ رووی به‌ره‌و ئێمه وه‌رگێڕاو به توانجه‌وه وتی:" دڵی به‌مه خۆشه، گوێی لێ‌بگرن!"
گراهام زۆر توڕه بوو وتی: "ئێمه ئه‌زانین تۆ كێشه‌ی ئاسایشی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ت هه‌یه، به‌ڵام خۆ ئێمه‌ش ئه‌توانین بڕۆن له‌به‌رده‌م كۆشكی سپی كوردێك بێنین و موعاناته‌كانی خۆی به حه‌قیقی بگرێرێته‌وه كه له سه‌ر ده‌ستی ئێوه تووشی بووه.
سه‌رۆك تره‌مپ زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی بۆ كردوو وتی: "ئه‌مه هی چ ساڵێكه؟ تۆ واز له‌م شتانه‌ی رابردوو بێنه، ئێستا چیت هه‌یه بۆ ئه‌مڕۆ!".
كرامر ده‌ڵێت:"من تێگه‌یشتم ئه‌ردۆگان سیاسییه‌كی ناكامڵه. توانای چاره‌سه‌ری كێشه‌ی خۆی و میلله‌ته‌كه‌ی نییه"
ئه‌ردۆگان كه‌وته گله‌یی كردن و نامه‌كه‌ی رۆژی 9ی ئۆكتۆبه‌ری سه‌رۆك تره‌مپ و له جانتاكه‌ی ده‌رهێنا و وتی:"نیگه‌رانم به‌م نامه‌یه!" سه‌رۆك تره‌مپ زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی كرد‌و وتی:"ئه‌مه كۆپی نامه‌كه‌یه، ئه‌بوو نامه ئه‌سلییه‌كه‌ت بهێنایه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ خۆت".
كه‌چی ئه‌و به‌جدی وه‌ریگرتوو، وتی: " نوسخه ئه‌سلییه‌كه‌م له توركیا جێهێشتووه".
ئه‌ردۆگان له گله‌یی به‌رده‌وام بوو ئێمه هه‌ر گوێمان گرت، له‌ناكاو تره‌مپ پێی وت: "تۆ كێشه‌ت له‌گه‌ڵ كوردی وڵاته‌كه‌ی خۆت هه‌یه، كورده‌كان له سوریا چی بكه‌ن، ئه‌وان گوناهیان چییه؟ تۆ سه‌ره‌تا ئه‌بێت له‌گه‌ڵ كوردی وڵاته‌كه‌ی خۆت رێكه‌ویت، ئه‌وكات گله‌ی له كوده‌كان له سوریا بكه‌یت". "دواتر تۆ له هاوپه‌یمانی ناتۆ لاتداوه، كورده‌كانی سوریا هه‌قی چییه به‌سه‌ر ئه‌مه‌وه!؟".
ئه‌ردۆگان به‌رده‌وام بوو له گله‌یی و وتی: ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له شكاندنی سومعه و ناوناوبانگی توركیا و من. به‌سه‌دان هه‌زار دۆلارتان له رێگه‌ی هه‌واڵگرییه‌وه بۆ كورده‌كان خه‌رجكردووه كه له ئه‌وروپا و وڵاتان خۆپیشاندان بكه‌ن و سومعه‌مان له‌كه‌داركه‌ن.
سه‌رۆك تره‌مپ به‌و گله‌ییه زۆر توڕه بوو له‌وه‌ڵامدا پێیوت:"جا ئێوه چین تا ئێمه سومعه‌تان له‌كه‌داركه‌ین. ئێمه چۆن پاره بۆ شتی وا سه‌رفده‌كه‌ین. ئێوه هێرشتان كردۆته سه‌ر كورده‌كانی سوریا، ئه‌وانیش به‌شی ئه‌وه دۆستیان هه‌یه له دنیا پشتگیریان لێبكه‌ن".
سیناتۆر تید كروز، به‌شداربوویه‌كی تری كۆبوونه‌وه‌كه بوو، له ئه‌ردۆگانی پرسی:"هه‌ست ناكه‌یت مه‌سه‌له ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانی وڵاته‌كه‌ت تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵ كردووه. باشتره تۆ له‌گه‌ڵ كورده‌كانی ناوخۆت رێكه‌ویت، نیگه‌رانی ئه‌وروپا له‌به‌رچاوبگریت. ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم ده‌مێك ساڵه ئێوه به‌م گرفته‌وه ئه‌ناڵێنن! به‌كورتی ئێمه نامانه‌وێت تۆ هێرش بكه‌یته سه‌ر كورده‌كانی سوریا
له كۆتایدا تره‌مپ پێشنیاری بۆ ئه‌ردۆگان كرد بیر بكاته‌وه له ناتۆ و كۆتایی به گرێبه‌سته‌كانی بهێنێت له كڕینی مووشه‌كی ئێس 400 و به‌ڵێن بدات هێرش دووباره نه‌بێته‌وه بۆ سه‌ر كورده‌كان چونكه ئه‌وان دژی داعش له‌گه‌ڵ ئێمه جه‌نگیون ئه‌وا په‌ره به ئابوری هه‌ردوولا ئه‌ده‌ین به‌بڕی 100 ملیار دۆلار، جا ئه‌م سه‌فقه‌یه‌ت پێ باش و پێ په‌سه‌نده یان سزا ئابوورییه‌كان بسه‌پێنین.
سه‌رۆكی توركیا-ش جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه ئێوه پاتریۆت و ئێف 35 –مان پێ ئه‌فرۆشن؟ جگه له‌وه‌ی به‌داخه‌وه دووباره مه‌سه‌له‌یه‌كی هێنایه‌وه به‌ر باس و وتی: ئه‌وانه‌ی ئێوه به دۆستی خۆتانی داده‌نێن، ئه‌وانه تیرۆریستن و دژی ئێمه‌ن.
له‌م نێوه‌نده‌دا لیندسی گراهام سه‌رێكی بادا و سه‌یرێكی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كرد كه له‌پشت ئه‌رۆگانه‌وه وه‌ستابوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێ ئه‌نجامی نییه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكه‌كه‌تان.
له‌كۆتایدا ده‌ڵێت: "گراهام بڕیاریدا نه‌چێته كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌وه، به‌ڵام سه‌رۆك تره‌مپ پێیوتین نیو سه‌عاتێكی تریش با له‌گه‌ڵی بین"
لوقمان غه‌فوور