جێگری سەرۆکی ئەمریکا: پشتیوانی لە گەلی ئێران دەکەین
مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا پەیامێک ئاراستەی دەسەڵاتدارانی ئێران دەکات و پاڵپشتی گەلی ئەمریکا بۆ گەلی ئێران دەردەبڕێت.
لە هەژماری خۆی لە توویتەر جێگری سەرۆکی ئەمریکا نووسیویەتی "هاوکات لەگەڵ خۆپیشاندانەکان، ئایەتوڵاکان لە تاران بەردەوامن لە بەکارهێنانی تووندوتیژی و زیندانیکردن بۆ بێدەنگکردنی خەڵکەکەیان".
لەبارەی هەڵوێستی ئەمریکا لەسەر خۆپیشاندانەکان، پێنس دەڵێت "پەیامی ئەمریکا روونە، خەڵکی ئەمریکا بەردەوامدەبن لە پاڵپشتگیکردنی خەڵكی ئێران".
هەرچەندە هیچ ئامارێکی دروست لەبەردەستدا نییە لەبارەی ژمارەی کوژراوان و برینداران، بەڵام بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، لە 21 شاری ئێران 106 خۆپیشاندەر کوژراون.
AM:10:56:21/11/2019