خشتەی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان ڕاگەیەندرا

بەپێی ئەو خشتەیەی کە لە گەنجینەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەست سپی کەوتووە هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی هەشتی سەرجەم ئەو مووچەخۆرانە دابەش دەکرێت کە تاوەکوو ئێستا مووچەیان پێ نەدراوە.

 

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عێراق دەست سپی کەوتووە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرمانی خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە بەغداوە گەیشت".

بەپێی خشتەکە ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ١١ی ٢٠١٩ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت:
- وەزارەتی ئەوقاف
- خوێندنی باڵا
- ناوخۆ
- ب.گشتیی رەگەزنامە
- لیوای نەوت
- فەرماندەی زێرەڤانی
- بەرگری و فریاکەوتن
- دەزگای ئاسایش
- ئەنجومەنی ئاسایش
- وەزارەتی شارەوانی
- وەزارەتی کارەبا
- وەزارەتی گواستنەوە
- وەزارەتی پلاندانان
- وەزارەتی کشتوکاڵ
- دیوانی چاودێریی دارایی
- مافی مرۆڤ
- ناوچەکانی دەرەوەی هەریم
- ژینگە
- دەستەی وەبەرهێنان
- دەستەی دەسپاکی
- کۆمسیۆنی هەڵبژاردن
- دەزگای مین

هەروەها ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ١١ی ٢٠١٩ش مووچەی ئەم وەزارەت و شوێنانە دابەش دەکرێت:
- وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
- وەزارەتی ڕۆشنبیری
- وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە
- سەرۆکایەتیی هەرێم
- سەرۆکایەتیی پەرلەمان
- ئەنجومەنی وەزیران

ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی ١١ی ٢٠١٩ش مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە و ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی ١١ی ٢٠١٩، بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینی شارستانی، کۆتایی بە پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دێت.



PM:02:53:21/11/2019