مەلا بەختیار: هەڤاڵان یەكێـتی بە پارە رشتن و پیلان داڕشتن لەكۆنگرەدا هەڵناسێتەوە
لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی ڕۆژی شەهیدی یەکێتییەوە بڵاویکردەوە مەلا بەختیار نوسیوویەتی: كاتێك ئاوڕ لەو مێژووە دەدرێتەوە و ناشتنی كۆمەڵی كوردستانی، لەسەر سنوری دوو پارچەی كوردستان بیردەكەوێتەوە و بە دۆخی ئێستای یەكێتی بەراورد دەكرێ.. جیاوازی ئەو رۆژگارانە و ئێستا، ئاسمان و رێسمانە. رابوردومان ئاسمانێكی ساماڵی شۆڕشگێڕانە بوو. ئێستاشمان رێسمانێكی ناخ هەژێنە.
لێپرسراوی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نوسویەتی "هەڤاڵان یەكێـتی بە پارە رشتن و پیلان داڕشتن لەكۆنگرەدا هەڵناسێتەوە".
بە وتەی ئەو: بەڵكو، بە ویژدان، بەرنامەی نوێ، رەخنە لەخۆگرتن و تێگەیشتن لە ئەركەكانی سەردەمی جیهانگیری، یەكێتی دەخرێتەوە سەر رێچكەی ئومێدی ناوخۆیی و متمانەی جەماوەری.
لە كۆتایی پەیامەكەیدا مەلا بەختیار دەڵێت "چاوی ئومێد بڕاوەتە كۆنگرە، ئومێدەوارین، لەیادی شەهیدی یەكێتیدا، یەكێتیەكان نائومێد نەكرێن. لەسەر كێل بە كێلی ئەم شەهیدانە، فرمێسك دەڕێژم".
PM:04:17:21/11/2019