سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
لە قەڵادزێ ماڵی دوو پارتی دەکرێنە ئامانج
لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، بەدیاریکراوی لە قەلآدزە بۆمب لەبەردەم ماڵی دوو بنەماڵی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستاندا دادەنرێت و بەرپرسێکی حزبەکەش گومانەکان لەمبارەیەوە ئاشکرا دەکات.
شەوی ١٦ لەسەر ١٧ی ١١ی ٢٠١٩، نارنجۆکێک لەبەردەم ماڵی کادیرێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەناوی عەبدوڵا نوورەدینی لە گەڕەکی راپەڕینی قەڵادزێ دانراوەتەوە و تەقیوەتەوە.
شەوی ١٨ لەسەر ١٩ی ١١ی ٢٠١٩ش، لە هەمان ناوچە، نارنجۆکێکی دیکە لەبەردەمی دوکانی کادیرێکی پارتی بەناوی سامان شاخەوان عەزیز دانراوە و تەقیوەتەوە. پێشتریش تەقە لە ماڵی کادیرێکی پارتی کرابوو لە گوندی گردەسپیان لە ڕۆژهەڵاتی قەڵادزێ.
لەمبارەیەوە هیوا گەیلانی، بەرپرسی لقی ١١ی راپەڕینی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ماڵپەڕی ( باس ) زانیارییەکانی پشتڕاست کردەوە و ڕای گەیاند کە خۆشبەختانە هەرسێ کردەوەکە زیانی گیانییان نەبووە.
ڕوونیشی کردەوە: ”هەرسێ خانەوادە کێشەی کەسی و کۆمەڵایەتییان نییە. خەڵکی ئاسایی و سڤیلن. هیچ سەرەداوێکیشمان دەست نەکەوتووە، دەزگا ئەمنییەکانمان ئاگادار کردووەتەوە بەڵام هیچ سەرەداوێکیان پێ نەداوین“.
هەرچەندە هیوا گەیلانی بە دووری نازانێت کە ئەم کارە، دەستێک بێت بۆ تێکدانی رەوشی ئەمنی و ناسەقامگیری لە دەڤەرەکەیان، بەڵام نایشارێتەوە کە ”هەرسێ خانەوادە پارتین، بۆیە گومانێکیش دەکەین کە دەستێک بێت بۆ چاوترساندنی خەڵکی پارتی لەم سنوورە“.
بەرپرسی لقی ١١ی پارتی، ئەرکی پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتییان و کادیران و لایەنگرانی حزبەکەی لە سنوورەکە دەخاتە ئەستۆی دەزگا ئەمنییەکان و داواش دەکات کە بۆ ئەوەی پرسیاریان نەکەوێتە سەر، ئەو کەسانە بدۆزنەوە کە ئەم کردەوانەیان ئەنجام داوە
PM:07:55:21/11/2019
قەڵادزێ
پارتی
بۆمب
دهۆک.. ئاگر لە ناوچەی پیشەسازی کەوتەوە و بریندار هەیە (نوێکراوەتەوە)
بەوێنە.. چەند هونەرمەندێک لە رۆژی جلی کوردیدا بەمشێوەیە دەردەکەون
ڕیال مەدرید گورزێکی نوێ لە بەرشەلۆنە و پاریس سان جێرمان دەدات
ئەستێرەکان
وێنە.. هونەرمەندێکی ناسراوی کورد کۆچی دوایی کرد
وێنە.. بانە شێروان بە چەند ستایلێکی نوێ دەردەکەوێت
وێنە.. هونەرمەندێک کۆچی دوایی کرد
وێنە.. دینا چەند وێنەیەکی جیاوازی خۆی بڵاوکردەوە
وێنە.. کۆمپانیایەکی گەورەی جیهانی داوای لێبوردن لە هەیفا وەهبی دەکات
Spee Media