خانمە گۆرانیبێژی شۆخ کریستاڵ لە نوێترین دەرکەوتنیدا بە جلێکی وسوری کوردیەوە دەردەکەوێت.
کریستاڵ بە شێوەیەکی جیاواز و سەرنجڕاكێش لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی بە جلی کوردی سورەوە بڵاودەکاتەوە، کە بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی.
كریستاڵ له دایكبووی شاری سلێمانیه و دەرچووی پەیمانگای هونەرەجوانەکانە، کریستاڵ ئەگەرچی سەرەتا بە کاری نواندن دەستی پێکرد، بەڵام دواتر بوو بە یەکێک لە قوتابییەکانی هەڵکەوت زاهیر و ناوی ڕاستەقینەی کانیاوە.
کریستاڵ خاوەنی ئەلبوومێکە و لەچەند درامایەکیشدا وەک ئەکتەر بەشداری کردووەو وێنەکانی لە تۆڕە کۆمەڵاتیەکان دەبێتە مایەی گرنگی پێدانی میدیاکان.