" مەسعود بارزانی بۆ پشکنینی تەندروستی دەچێتە دەرەوەی ولآت "

مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پشکنینی پزیشکی سەردانی سویسرا دەکات.

 

ماڵپەڕی ( بەغداد تودەی ) لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی نوێی مەسعود بارزانی ، ئاشکرای دەکات کە ناوبراو چۆتە دەرەوەی ولآت و پشکنینی تەندروستی لە وڵاتی سویسرا دەکات.

 

ئەو ماڵپەڕە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە سەردانەکەی مەسعود بارزانی بەمەبەستی پشکنینی پزیشکی دەوریە لە وڵاتی سویسرا.

 

مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و سەرۆکی پێشووی هەریم کە ١٦ ی ئابی ١٩٤٦ لە مهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، تا ئێستا باری تەندروستی باشەو نەخۆشیەکی ئەوتۆی نییە، هەرچەندە بەرپرسانی کورد چەندان سەردانی دەرەوەی ولآت دەکەن بەمەبەستی پشکنینی تەندروستی بەدوور لە چاوی کامێراو میدیاکان.

 



PM:11:07:21/11/2019