گۆڕانکاری بەسەر پلەکانی گەرمادا د‌ێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەش وھەوای ئەمرۆ هەینی ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ و سبەی شەممە ٢٣ تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ی ڕاگەیاند.

 

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم هەینی لە شارەکانی باشووری کوردستان پلەکانی گەرما نزم دەبنەوەو ئاسمان لە شارەکانی هەرێم هەور دەبێت، کە بەرزترین پلەی گەرما لە پارێزگای کەرکوک تۆماردەکرێت کە٢٢ پلەی سیلیزییە، هاوکات نزمترین پلەش لە پارێزگای سلێمانی تۆمار دەکرێت کە ١٩ پلەی سیلیزییە.




AM:10:17:22/11/2019