لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ هەینی ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌واڵگری سه‌ربازی عێراق ڕایگەیاند" بەرپرسی پاڵپشتی لۆجستی داعشیان لە ناوچەی تاشی ڕومادی ناوه‌ندی پارێزگای ئه‌نباری ڕۆژئاوای عێراق دەستگیركردووە".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا سەرچاوەکە وتیشی" هێزه‌كان به هه‌ماهه‌نگی ورده‌وه له ناوچه‌ی "ئه‌لتاش"ی ڕوومادی ئۆپراسیۆنی گرتنی سه‌ركرده‌كه‌ی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشیان ئه‌نجام داوه و به سهركهوتووییش توانیویانه به زیندوویی بیگرن".
هەر لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، كە چەندین بەڵگە دەست هەواڵگری عیراق كەوتوون، دوای دەستگیركردنی ئەو كەسە.
ئەمەش لە کاتێکدایە دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژئاوا، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری تری داعش له گرتووخانه‌كانی ژێر ده‌ستی هه‌سه‌ده ڕایان‌كرد و وڵاتانی دنیایش هۆشداری توندیان دا، كه مه‌ترسی دووباره زیندووبوونه‌وه‌ی داعش له هه‌ر كاتێك نزیكتره.