ناوەندی ڕاگەیاندنی "قەسەدە" لە بەیاننامەیەکدا ئاماری دوایین شەڕەکانی ڕاگەیاند

ئەمڕۆ هەینی ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە ڕاگەیەندراوێکدا هێزەکانی سوریای دیمۆکرات "قەسەدە" ئاشکرای دەکات" کە هێرشەکانی دەوڵەتی توورکی داگیرکەر لە سەرانسەری هێڵی بەرگری و هەرێمەکانی هاوڵاتیانی سڤیل لە جموجۆلی داگیرکاریی خۆیان بەردەوامن".

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی "قەسەدە" لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماری دوایین شەڕەکانی ڕاگەیاند و دەڵێت" لە ناوچەی ئەبو ڕاسەن بە گشتی ٦ سەربازی رژێمی سوریا کوژران، ژمارەیەک سەربازی دیکەش بریندار بوون".

 

ئەمەش دەقی بەیاننامەکەی ناوندی ڕاگەیاندنی "قەسەدە" بەم شێوەیەیە..


"سوپای داگیر و گروپە چەتەکانی لە گوندەکانی تەل محەمەد، نەق ئەلهەوا، تەل ئەلوەرد و عەبدولحەی لە هێرشەکانی خۆیان بە موشەکی گراد، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و چەقی قورس بەردەوامن، هەروەها چەتەکانی سەر بە سوپای داگیرکەر لە ناوچەکە جموجۆڵی داگیرکاریی خۆیان بەردەوام دەکەن.


گروپە چەتەکانی سەر بە سوپای داگیرکەری تورک، هەرێمەکانی سڤیل لە دەوروبەری گوندی داودیە بە هەڕەمەکی تۆپباران دەکەن، بەهۆی تۆپبارانی قورسەوە زیانی ماددی گەیشتە موڵک و ماڵی هاوڵاتیانی سڤیل.


لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر و گروپە چەتەکانی، لە ناوچەی ئەبو ڕاسەن بە گشتی ٦ سەربازی رژێمی سوریا کوژران، ژمارەیەک سەربازی دیکەش بریندار بوون".

 


PM:07:59:22/11/2019