کەشناسی پێشبینی باران بارین دەکات

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم پێشبینی دەکات لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا نزمە پاڵەپەستۆیەک ڕوو لەهەرێمی کوردستان دەکات.

 

ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" لە دەریای سپی ناوەڕاستەوە نزمە پاڵەپەستۆیەک ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات کە ئەگەری باران بارینی لێدەکرێت، پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممەدا نزمە پاڵە پەستۆکە ڕوو دەکاتە هەرێم و بارانبارین ئەگەری هەیە دەستپێبکاتەوە".

 

سەبارەت بە بارانبارین لە مانگی داهاتوودا کە ئەگەری هەیە بە شێوەیەکی بەردەوەم دەستپێبکات سەرچاوەکە وتی" بەهیچ شێوەیەک هیچ دەزگایەکی کەشناسی ناتوانێت بۆ ماوەیەکی ئەوەندە زۆر پێشبینی بارانبارین بکات".

 




AM:11:35:23/11/2019