بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست ئاگادار دەكاتەوە كە بەمەبەستی پڕكردنەوەی فۆڕمی تایبەت لە ماوەی دوو رۆژدا سەردانی بەڕێوەبەرێتییەكەیان بكەن.
بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژئاوا لە ئاگادارییەكدا كە “بەپەلە” ناوی بردووە، ڕایگەیاندووە”سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست لە سنوری بەڕێوەبەرێتیمان ئاگادار دەكەین كە سبەینێ و دووسبەینێ ڕێكەوتی 24 و 25/ 11/2019 سەردانی دیوانی بەڕێوەبەرێتیمان بكەن بەمەبەستی پڕكردنەوەی فۆڕمی تایبەت كە لە وەزارەتەوە هاتووە و بە پەلە داواكراوە”.
بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژئاوا، مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست ئاگادار دەكاتەوە “بە پێچەوانەوە خۆتان بەرپرسن لە دواكەوتن و پڕ نەكردنەوەی”.
بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژئاوا داواشیكردووە، مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست یەك وێنە لەگەڵ خۆیان ببەن بۆ بەڕێوەبەرێتییەكەیان.
دەقی ئاگادارینامەكە..
ئاگاداری بەپەلە….
سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست لە سنوری بەڕێوەبەرێتیمان ئاگادار دەكەین كە سبەی و دووسبەی بەرواری( ۲٤و ۲٥/ ۱۱ـ۲٠۱۹) سەردانی دیوانی بەڕێوەبەرێتیمان بكەن بەمەبەستی پڕكردنەوەی فۆرمی تایبەت كە لە وەزارەتەوە هاتووە و بە پەلە داواكراوە،بە پێچەوانەوە خۆتان بەرپرسن لە دواكەوتن و پڕ نەكردنەوەی …
تێبینی / یەك وێنە بێنن لەگەڵ خۆیان.
لەگەڵ ڕێزدا….
بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژئاوا