دەستەی نەزاهە پارێزگاری پێشووی سەلاحەدینی رادەستی دادگا کرد

دەستەی نەزاهەی عێراق، بەتۆمەتی گەندەڵی، ئەحمەد جەبوری پارێزگاری پێشووی سەلاحەدین رادەستی دادگا کرد.

میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردۆتەوە کە ئەمرۆ یەک شەممە ئەحمەد جەبوری ناسراو بە ( ئەبو مازن ) لەبەردەم دادگای رەسافەدا لە بەغدا ئامادە دەبێت بەتۆمەتی " گەندەڵی و دزین و ئیختلاس ".

هەردوو لیژنەی نەزاهە و لیژنەی چاودێری دارایی پەرلەمانی عێراق تێکڕای بەڵگەنامەکانیان رادەستی دادگا کردووە.

ئەوە لە کاتێکدایە هەندێک میدیا باس لەوە دەکەن کە ژمارەیەک بەرپرس کە دەستیان لەگەڵ ناوبراودا تێکەڵەو، رێگری دەکەن لەوەی بچێتە بەردەم دادگا.

 




AM:09:50:24/11/2019