لە دوا پۆستیدا لە سۆشیال میدیا، مایك پینس سه‌باره‌ت به‌سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌ولێر، نوسیویه‌تی :"شانازی بوو له‌بری سه‌رۆك ترەمپ چاوم به سه‌رۆك بارزانی كه‌وت له هه‌ولێر..".
له‌ناكاو مایك پینس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌عات 11:25ی رۆژی شه‌ممه، 23 نۆڤێمبه‌ر گه‌یشته سه‌ربازگه‌ی عه‌ین ئه‌لئه‌سه‌د-ی ئه‌نبار كه 100 مایل له‌به‌غداد-ی پایتەختی عێراقی پڕ كێشه و گرفت-ه‌وه دووره.
ئه‌وانه‌ی له‌گه‌لی بوون جگه له كارین پینس-ی خێزانی، هه‌ریه‌ك له مارك شۆرت سه‌رۆكی ئه‌ركانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا و كیس كیلۆگ راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس هاوڕێی بوون.
ماگی هاپرمان رۆژنامه‌نووسی نیویۆرك تایمز ئه‌وه‌نده‌ی بەمن وت كه 15 رۆژنامه‌نووس له‌گه‌ڵ پینس بووه. هه‌ر بۆیه تێكڕای میدیاكانی ئه‌مریكا به‌چڕی روماڵی هه‌ردوو سه‌ردانه‌كه‌ی پینس-یان كرد بۆ عه‌ین ئه‌لئه‌سه‌د و هه‌ولێر.
ماری كه‌س لینگی رۆژنامه‌نووسی نیویۆرك پۆست ئه‌ڵێت: "له عه‌ین ئه‌لئه‌سه‌د، کارین پینس، خواردنی پێشكه‌ش به 150 سه‌رباز كرد ، كه بریتی‌بوو له شیرینییه‌كی خۆش كه به‌كرێم داپۆشرابوو، نێوان توێکانیشی هه‌مووی مۆز بوو".
ئەمەی سەرەوە، تێکڕا دیوی یەکەمی سەردانەکە بوو، دیوی دووەمی سیاسی و دیپلۆماسی سەردانەکە ئەوەیە کە ئەمریکا دڵی کورد دەداتەوە.
پێنس سه‌باره‌ت به گه‌شته‌كه‌ی بۆ هه‌ولێر، رۆژنامه‌ی ی‌و ئێس توده‌ی ئه‌مڕۆ 24ی نۆڤێمبه‌ر، نوسیویەتی: پینس دوپاتیدەکاتەوە کە گه‌شته‌كه فرسه‌تێك بوو به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆك تره‌مپ بۆ جه‌ختكردنه‌وه له‌و په‌یوه‌ندی توندوتۆڵه‌ی كه هه‌یه له‌نێوان ئه‌مریكا و كورد له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی شه‌ڕه‌وه له‌ناوچه‌كه".
ھەربۆیە به‌رپرسێكی سه‌ربازی باڵای ئه‌مریكا-یش بۆ فۆكس نیوز وتوویه‌تی:"ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی پینس دڵنیاكردنه‌وه‌ی كورده‌كانه كه تا ئێستا هاوپه‌یمانی ئه‌مریكان، هه‌روه‌ها جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌مریكا له مێژه پاڵپشتی مافی كورد ده‌كات و ئیداره‌ی تره‌مپ-یش سوره له‌سه‌ر ئه‌و پشتیوانییه".
ھەر ئەو بەرپرسە سەربازییە بۆ ڕادیۆی ئین پی ئار وتویەتی، له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی لەگەڵ بەرپرسە کوردەکە (مەبەست سەرۆکی ھەرێم) پێنس له چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌كی پێكه‌وه‌یی قسه‌كردندا وتوویه‌تی هه‌ر گۆڕانێك هه‌بێت له‌ناوچه‌كه قازانجی ئەوانە.
ھەروەھا به‌رپرسێكی ئیداری له كۆشكی سپی بۆ رۆژنامه‌ی پۆلیتیكۆ دواوه و ده‌ڵێت:"سه‌رۆك تره‌مپ زۆر سوور بووه له‌سه‌ر ئه‌و سه‌ردانه و ماوه‌ی سه‌ردانه‌كه و بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ ته‌نیا سێ رۆژ بووه".
ئه‌و به‌رپرسه هۆكاری سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه گێڕاوه‌ته‌وه كه تره‌مپ ده‌یه‌وێت بۆ ئه‌مریكییه‌كانی بسه‌لمێنێت كه وێرای كێشه‌ی ناوخۆیی نێو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، گرنگی ده‌ره به خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و بەتایبەتی کوردەکان.
هه‌ر ئه‌و به‌رپرسه جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه پینس به‌به‌رپرسه كورده‌كانی كوردستانی عیراق و كورده‌كانی سوریای راگه‌یاندووه كه هه‌ردوولا ته‌باو پێكه‌وه‌بن.
به‌پێی پۆلیتیكۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم سوپاسی پینس-ی كردووه بۆ سه‌ردانه‌كه‌و و وتویه‌تی:"هیوادارین به‌رده‌وام بین له‌په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ تره‌مپ بۆ گه‌شه‌پێدانی زیاتر لەداهاتوودا".
هه‌ر به‌پێی پۆلیتیكۆ له سه‌ربازگه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌ده‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌نێوان جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا و عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بووه و پینس پیوتووه له‌ئێران دووركه‌ونه‌وه و هانی حكومه‌ته‌كه‌ت بده له ئیرانه‌وه نه‌گلێت.
پینس له په‌یوه‌ندییه‌كه‌یدا جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه رێز له داوای خۆپیشانده‌ران بگرن و وتوشیه‌تی ئه‌مه‌مان به ئاشكرا به ئیرانیش راگه‌یاندووه سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانه‌كانی ئیران.
ئه‌م قسانه‌ی پینس له‌كاتێكدایه له 1ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه خۆپیشاندانه‌كان له عیراق به‌رده‌وامه و ژماره‌ی كوژراوانیش له هه‌ڵكشاندان، هه‌ر بۆیه پێشتریش مایكل پۆمبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له لێدوانێكدا رۆژی دووشه‌ممه‌ی پێشوو ته‌ئكیدی كرده‌وه كه ئه‌مریكا ئاماده‌یه سزا بسه‌پێنێت به‌سه‌ر هه‌ر به‌رپرسێكی عیراقی كه تێوهڤلاوه به گه‌نده‌ڵی و ده‌ستی سوره به خوێنی خۆپیشانده‌ران.
فان گۆمز یه‌كێك له‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی كه هاوڕێی پینس بووە، ده‌ڵێت: " جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ 5 ده‌قیقه به‌جیا كۆبوونه‌وه، جگه له كۆبوونه‌وه فراوانه‌كه‌ی كه زۆرێك له به‌رپرسانی ئه‌مریكا و كورده‌كان پێكه‌وه بوون".
هه‌روه‌ها فۆكس نیوز له دواهه‌مین گه‌ڕی هه‌واڵه‌كانی ئه‌مشه‌و 23 نۆڤێمبه‌ر، وتی: پێنس به نێچیرڤانی وتووه:"هیواخوازم له ئاینده‌دا كورده‌كان ئاینده‌یه‌كی گه‌ش و پڕ ئاشتیان هه‌بێت".
جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا و تیمه‌كه‌ی دوای گه‌یشتنیان بۆ ئه‌ڵمانیا و له‌وێشه‌وه بۆ وڵاتی ئوردن، له سه‌ربازگه‌یه‌كی ئه‌مریكی له‌به‌ره‌به‌یانی 23 نۆڤێمبه‌ر له ئوردنه‌وه به فرۆكه‌ی بارهه‌ڵگری سی 17 به‌رێكه‌وتوون بۆ سه‌ربازه‌ی عه‌ین ئه‌لئه‌سه‌د و دواتریش بۆ دوانیوه‌ڕۆی هه‌مان ڕۆژ سەردانی هه‌ولێر-یان کردووە.
ئا: لوقمان غەفور