ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل "هەپەگە" ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

ئەمڕۆ یەک شەممە ڕێککەوتی ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل "هەپەگە" لەسەر چالاکییەکی گەریلاکانی یەژاستار لە چەلێ-ی سەربە جولەمێرگ ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە" ڕۆژی ٢٣ی ئەم مانگە کاتژمیر ١:٠٠ی شەو، هێزەکانی یەژاستار لە گردی سەرزەر لە چەلێی جولەمێرگ، دژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییەکی بە قەناسیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا سەربازێکی تورکیا کوژرا". 

 

لە ڕاگەیەندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل "هەپەگە" ئەوەشخراوەتەڕوو: ڕۆژی ٢٢ی ئەم مانگە، کاتژمێر٦:٠٠ی ئێوارە، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک مەیدانی ساجا-یان لە زاپ بۆردوومان کرد، لەو بۆردوومانەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشتووە.

 

 


PM:09:18:24/11/2019