هەسەدە كۆنتڕۆڵكردنەوەی گوندێكی لە عەین عیسا ڕاگەیاند

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکانی ناوچەکە ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ گوندی سێدا-ی سەر بە ناوچەی عەین عیسا، لە ژێر دەستی سوپای دەوڵەتی تورک و چەتەکانی رزگار کرا.

 

ئەمڕۆ میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان بڵاویانكردەوە، شەڕڤانانی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) گوندی سەیدای سەر بە شاری عەین عیسایان لەژێر دەستی هێزە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا كۆنتڕۆڵكردەوە و ئێستا ئەو گوندە لەژێر دەستی شەڕڤاناندایە.

 

ناوچەی عەین عیسا یەکێکە لەو ناوچانەی کە سوپای داگیرکەران رۆژنانە هێرشی توند دەکاتە سەری و لە لایەن شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیکەوە روبەرووی وڵامی توند دەبێەوە.

 

هاوکات گوندی سەیدا دەكەوێتە ڕۆژئاوای شاری عەین عیسا لە باكووری پارێزگای ڕەققەی سوریا.



PM:09:45:24/11/2019