بەبۆنەی ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوەو دەڵێت" کار بۆ پرسی دادوەریی کۆمەڵایەتیی و یەکسانی جێندەری لە هەرێمی کوردستان دەکەین".
نێچیرڤان بارزانی ڕاشیگەیاند" وێڕاى سهختييهكان، بەتایبەتی دوای سەرهەڵدانی داعش و تاوانه‌كانى و جینۆسایدی ئێزیدیيان، کە بوونە هۆی دروستبوونی قەیرانی گەورەی مرۆیی، هەرێمی کوردستان توانیویەتی بە شێوازێکی دروست و شايسته مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکات".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا جەختیشیکردەوە: هەموو قەیران و شەڕێک کۆمەڵگە دەشێوێنن، هەنگاوەکان دوادەخەن و دەبنە مایەی تووندوتیژی، ئافرەتانیش قوربانیی سەرەکیی ئەو دۆخه‌ن، بۆیە لەم رۆژەدا و بۆ ئه‌م ئه‌ركه پێويست و گرنگه، جەخت لەسەر بەردەوامی و هەماهەنگيی سەرۆکایەتیی هەرێم لەگەڵ دەسەڵاتی جێبەجێکردن و کۆمەڵگەی مەدەنی و مامۆستایانی ئایینی و ئاژانسەکانی یووئێن و رێکخراوە ناوخۆيى و نێودەوڵەتییەکان دهكهينهوه.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم لە کۆتایی پەیامەکەیدا دەشڵێت" وەک نەخشەڕێگایەک بۆ پاراستنی ماف و گەشەپێدان و بەهێزکردنی پێگەی ژن لە کۆمەڵگە بە هەماهەنگی له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كان کاری لەسەر دەکەین".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوا لە سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی کوردستان دەکات، کە چالاکانە لە ئەنجامدانی کار و چالاکییەکانی شانزەڕۆژهی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ئافرەتان، بەشدار بن.
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە له ١٧ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی ١٩٩٩ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، به گوێره‌ی بڕیاری ( ١٣٤-٥٤) ٢٥ی تشرینی دووه‌می وه‌ك رۆژی به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان دیاریكرد.
هەروەها ساڵانه به‌م بۆنه‌یه‌وه له هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر سازده‌كرێت و ئامار و راپۆرتی تایبه‌ت له‌و باره‌یه‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه، بۆ ماوه‌ی ١٦ رۆژ چه‌ندین چالاكی و سیمینار له‌وباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هاوکات بڕیارە ئەمڕۆ لە زۆربەی شاروشارۆچكەكان چالاكی بۆ روبەروبونەوەی توندوتیژی خێزانیی بەڕێوەبچێت، هەروەها لە ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژناندا لە شاروشارۆچكەكانی كوردستان چەندین چالاكی جۆراوجۆر بەڕێوە دەچێت.