گۆڕانکاری بەسەر نرخی دراوە بیانییەکان دێت

ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ نرخی دراوە جیهانییەكان بەرامبەر دیناری عێراقی گۆڕان و نرخێكی نوێیان تۆماركرد.

 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە بە "سپی" راگەیاند:

 
 نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو ٦٥٠ دینار. دوێنێ یەک شەممە نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو ٥٥٠ دیانار بوو.

 نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٢ هەزارو ٨٠٠ دینار.

نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٣ هەزار ٢٥٠ دینار.

 

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

 

نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢١ هەزار دینار.

نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ١٠ هەزار دینار. 



AM:11:14:25/11/2019