ئەمڕۆ دوو شەممە ڕێککەوتی ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستەی دەستپاکی عێراق ڕایگەیاند" دەستەی دەستپاکی عێراق وەزیری پێشوی تەندروستی حکومەتی عێراق و چەند بەرپرسێکی دیکە دەداتە دادگا".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەستەکە ئاشکراشیکردووە" وەزیری تەندروستی پێشوی عێراق و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکەی وەزارەتەکەی دەدرێتە دادگا بەپێی حکومەکانی مادەی "٣٤٠"ی یاسای سزادانی عێراقی".
دەستەی دەستپاکی عێراق لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشی خستۆتەڕوو: بڕیارەکەی دادگای لێکۆڵینەوە لەبەر ڕۆشنایی ئەو سەرپێچیانە هاتووە کە لە پڕۆژەی نەخۆشخانەی تورکی (٤٠٠ قەرەوێڵەیی) لە پارێزگای کەربەلا کراوە ، بە پشتبەستن بە ماددەی ٣٤٠ی یاسای سزادانی عێراقی.