ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ میدیاکانی نزیک لە هەسەدە ڕایگەیاند" هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) گوندی سەیدای سەر بە عەین عیسایان لەژێر دەستی هێزە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا کۆنترۆڵکردەوە و ئێستا ئەو گوندە لەژێر دەستی هەسەدە دایە".
سەرچاوەکان ئاماژە بەوەشدەکەن" لەناو ئەو گرووپانەدا چەکدارانی سەر بە بەرەی نووسرە و داعش هەن".
گوندی سەیدا دەکەوێتە رۆژئاوای کەمپی عەین عیسا لە باکووری رەققەی سووریا.
رۆژی چوارشەممە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، بە سەرپەرشتیی رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، هێرشی زەمینی و ئاسمانیی سوپای تورکیا و گرووپە توندڕەوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، دەستی پێ کرد.