تورکیا s400 تاقی دەکاتەوە

سەرەڕای هۆشداریەکانی ئەمریکا، تورکیا دەست بە تاقیکردنەوەی سیستمی بەرگری ئێس- 400ی رووسی دەکات.

ئاژانسی میللەت دەیلی تورکی، لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازیی بڵاویکردووەتەوە، تورکیا لە رێگای فڕۆکە جەنگییەکانی خۆی، تاقیکردنەوە بۆ راداری سیستمەکە دەکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا داوای لە ئەنقەرە کردووە، دەستبەرداری سیستمە رووسیەکە ببێت و "هێشتا دەرفەت بۆ دانووستان لەبارەی کڕینی فڕۆکەی ئێف- 35 ماوە".

تورکیا پێچەوانەی داواکانی ئەمەریکا سوورە لەسەر خستنەگەڕی سیستمە مووشەکییە رووسیەکە، بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵیش، مانگی یەکی ساڵی داهاتوو، ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی رووسیا، سەردانی تورکیا بکات.


PM:04:19:25/11/2019