سه‌عدی پیره: ئەم کۆنگرەیە خوا بە باشی بگێڕێ
سه‌عدی پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ئه‌مڕۆ له‌سەر گڵکۆی مام جه‌لال و لە ده‌فته‌ری یادگارییه‌كانی ئارامگه‌كه‌ی په‌یامێكی بۆ سكرتێری كۆچكردووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هۆنیوەتەوە و نوسیویەتی: ئەم کۆنگرەیە خوا بە باشی بگێڕێ.
سه‌عدی پیره له په‌یامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: به‌یانیت باش مام جه‌لال، هه‌ندێ رۆژ له‌م كاتانه ده‌هاتین بۆ لات. رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ له لایه‌ك، (الاتحاد)یش له لایه‌ك، ته‌له‌ڤزیۆن له‌سه‌ر (RT) بوو، پێشتریش گوێت له (BBC) و هه‌واڵی ته‌له‌ڤزیۆنی چینییه‌كان راگرتبوو، له ده‌ستپێكی رۆژێكی پڕ هه‌واڵ.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: له‌و به‌ره به‌ری كۆنگره هه‌میشه دووباره‌ت ده‌كرده‌وه (هه‌مووتان به برا و كه‌سی خۆم ده‌زانم و منیش هی هه‌مووتانم..).
نووسیویشیەتی: ئه‌و چه‌تره بوویت، هه‌موومانت كۆده‌كرده‌وه، هه‌ر ئێستا له‌م كاته‌دا پێویستیت، كۆمان بكه‌یته‌وه، په‌رته‌وازه‌ین. به‌داخه‌وه، ئه‌م كۆنگره‌یه خوا به باشی بگێڕێ، برا گه‌ورایه‌تی و باوكایه‌تی جه‌نابت هه‌وێنی پێكه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی هه‌موو ناكۆكه‌كان بوو، جێگای هه‌موو له ژێر چه‌تره‌كه‌ی تۆ ده‌بووه‌وه.
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا سه‌عدی پیره نووسیویه‌تی: پێم خۆشه هه‌موومان له ئاستی مه‌سئولیه‌تی مێژوویی بین بۆ به‌هێزكردنی یه‌كێتییه‌كه‌ی مام و هه‌موومان. جێ په‌نجه‌مان دیار بێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردستانییه‌كانی دی له بواری نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی بین به حیزبی گه‌نجان، ژنان، رووناكبیران، كه‌سوكاری شه‌هیدان، پێشمه‌رگه دێرینه‌كان و هه‌موو ئازادی خوازان.
PM:07:15:25/11/2019